به گیانله‌ده‌ستدانی ٥ هاووڵاتیی دیكه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاری بانه، ڕێژه‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌و شاره ١٣٦ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
له نێوان ته‌واو شاره‌كانی ئۆستانی سنه به‌ته‌نیا شاری بانه له دۆخی سوور دایه و ئه‌م بابه‌ته نیگه‌رانیه‌كی زۆری لای هاووڵاتییانی ئه‌و شاره درووست كردووه. به‌رپرسی زانكۆی زانستی پزشكی سنه له دوایین بڵاوكراوه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژێری ڕابردوو ٤ كه‌س به‌هۆی تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه ٩٩ كه‌سی دیكه‌ش گیرۆده‌ی ئه‌و وایرۆسه بوونه و له ئێستادا ٥٦٣ كه‌س له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره له ژێر چاودێری توندی پزشكی دان كه ٤٩ كه‌سیان خه‌ڵكی بانه‌یه.