ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم به‌شێكی دیكه‌ی له چه‌كه قورسه‌كانی گواستوه‌ته‌وه بۆ شاره سنووریه‌كانی پیرانشار و سه‌رده‌شت ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی قورس له‌و سنووره ده‌كات.
له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی ڕژیم و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕ و باره‌گای حیزبه كوردستانییه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانه سپای پاسداران و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی ڕژیم خه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی چه‌كی قورس و هێزی پیاده بۆ شاره سنووریه‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشارن و به بۆچوونی چاودێران و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ڕژیم له ڕۆژانی داهاتوو هه‌ر وه‌ك سیاسه‌تی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیه له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ڕژیمی ئێرانیش به بیانووی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حێزبه كوردستانییه دژبه‌ره‌كانی به‌شێكی زۆر له ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات.