چهارشنبه, اکتبر 20, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ نیزامییه‌كان له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی كوردستان

به‌ پێی زانیارییه‌كان، سپای پاسدارانی ڕژیم به‌رده‌وامه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی‌ نیزامی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووا به‌رپرسانی ڕژیم به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی دانیشتووی هه‌ریمی كوردستان كردووه‌.

له‌ نوێترین وێنه‌ و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی كه‌ له‌ توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سپای پاسداران هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌نارده‌ كردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا “ئیسماعیل قائانی” و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای نیزامی سپای قۆدس به‌ دوای ئه‌و شكسته‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی له‌ هه‌ڵبژرادنه‌كانی پاڕله‌مانی عێراق وه‌ده‌ستیان هێنا، سه‌ردانی به‌غداد، هه‌ولێر و سلێمانیان كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی ئابفای ئه‌هواز

rezan

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی حه‌وت ته‌په‌

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گونده‌كانی ناوچه‌ی “ماڕۆسك”

rezan

به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حۆكمی ئێعدامی ٧ زیندانی له‌ زیندانه‌كانی ئێران

rezan

ناڕەزایەتى به‌ندكراوانی بەشى ژنانى زیندانى ورمێ

rezan