کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ڕێزگرتن له‌ كادیری ده‌رمانی له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌رده‌وامی ڕێزگرتن له‌ كادیری ده‌رمانی له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌رده‌وامی ڕێزگرتن له‌ كادیری ده‌رمانی له‌ شاره‌كانی كوردستان\

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی گوڵان، بەشێک لە شاعیران، نووسەران و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری بانە وەک شارەکانی دیکەی کوردستان بە مەبەستی ڕێز گرتن لە خزمەتگوزاریی پەره‌ستاران و سەرجەم کادری دەرمانی و پزیشکانی نەخۆشخانەی “ڕازی” بانە لە به‌رامبه‌ر نەخۆشخانەکە ئامادە بوون و ڕیزیان له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی بنکەی تەندروستی و دەرمانی ئەم شاره‌ گرت.

لە لایەکی تریش خۆبەخشانی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” لە شاری سنە، ڕۆژی سێشەممەی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ لە درێژەی چالاکییەکانیاندا، سەردانی بنکەی تەندروستیی “بەهاران”یان کرد و بە چەپکە گوڵ و خوێندنەوەی پەیام و نووسراوە، ڕێز و ئەمەگناسیی خۆیان بۆ کادیری پزیشکی و دەرمانی شاری سنە و ڕۆژهەڵات دەربڕی و ٥٠٠ دەست جلوبەرگی تایبەتی پزیشکی لە لایەن چەند خۆبەخشی شاری سنە و بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکان و نووسەرانی شاری سنە، پێشکەش بە کادیری پزیشکی نەخۆشخانەی ئەوشارە کرا.