کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ڕێزگرتن له‌ كادری پزیشكی له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە هەموو شارەکانی کوردستان، خەڵک بەردەوام و بە شێوازی جیاواز ڕێز لە گیان فیدایی و ماندوونەناسیی پزیشک و پەرستار و کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکان دەگرن.

بۆ جارێکی دیکە و ئەمجار لە شاری “شنۆ” سەر بە ئۆستانی ورمێ، “کۆمەڵگای مەدەنی”ی ئەوشارە  بە پێدانی “لەوحی ڕێزلێنان” و “گوڵ” بە پزیشک و پەرستار و کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی “نەبی ئەکرەم”، ڕێز و پێزانینی خۆیان بەرانبەر بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو توێژه‌ی کۆمەڵگا نیشان دا. هەروەها کۆمەڵگای مەدەنیی شنۆ ڕایگەیاندووە: گشت پێرسۆنێلی نەخۆشخانەکان لەو ڕۆژانەدا کە کۆرۆنا لە ئەوپەڕی خۆیدا بوو، گیانیان لەسەر دەست دانا و بۆ ڕێزگرتن لە تیکۆشانی ئەوان دەبێ ساڵەهای ساڵ، بە پێوە ڕاوەستین و چەپڵەیان بۆ لێدەین. هەرلەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی مانگی گوڵان، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە لە ژێر ناوی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” و دەیان چالاکی مەدەنی تر، سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنەیان کرد و، بە پێشکەشکردنی گوڵ و لەوحەی ڕێزلێنان ڕێزیان لە زەحمەت و ماندووبوونی ئەو کارمەندانە گرت و سپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کردن.

بابەتی پەیوەندیدار

سووتاندنی ٢٠٠ هێكتار له‌ قامیشه‌ڵانه‌كانی تاڵاوی گه‌ڕووس له‌ مهاباد

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی گوندی “سه‌فیاوا” له‌ جوانڕۆ

-

ئەشکەنجەدانی “سەمیرا ئەحمەدی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

-

ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر باروودۆخی “ئارمیتا گەڕاوەند” له‌نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران

-

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار و سێ هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پۆمپی گاز

-