ڕۆژی سێ شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان ، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ، به بۆنه‌ی ساڵ ڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به ئه‌نجام دانی چالاكیه‌كی به‌ربه‌ڵاوی “ته‌بلیغی” و به‌رێوه بردنی مه‌راسم ، یادی ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان سه‌ره‌تا مه‌راسمه‌كه به خویندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ، سه‌روودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و چركه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد و دواتر له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه به بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی حیزب وتارێكی پێشكه‌شی به‌رشداربووان كرا و پاشان مه‌راسمه‌كه به ده‌ربڕینی شادی و خۆشی ئاماده‌بووان كۆتایی هات