ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێڵی ئینتێرنێت كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی به‌فرانباره‌وه له هه‌ندێ له شاره‌كانی ئێران پچڕاوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانباریش هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زڵه‌وه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پچڕانی ئینتێرنێت ڕۆژێك به‌ر له ٥ی به‌فرانبار واته ڕۆژێك كه له لایه‌ن خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه بانگه‌واز بۆ كرابوو، ئه‌نجام دراوه. له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له هه‌ندێ له ئۆستانه‌كانی جنووبی، غه‌ربی و مه‌ركه‌زی له‌وانه، ئیسفه‌هان، فارس، كرماشان، خوزستان، ئه‌لبۆرز، كوردستان، بی دۆخت، گۆناباد و خوراسانی ڕه‌زه‌وی، كه‌ره‌ج، محه‌ممه‌دشار، فه‌ردیس، مۆلارد و شارستانه‌كانی غه‌ربی تاران، هێڵی ئینتێرنێت پچڕاوه.