لە درێژەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە لایەن خەڵکی مەدەنی و خۆبەخشی زاگرۆسەوە، رێکەوتی ٢٣ی مانگی سەرماوەز بەشێک لە منداڵانی مه‌دره‌سه‌ی سەرەتایی “تەزکییە” لە شاری مەریوان هاوکات لەگەل مۆعه‌لیمانی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه بەشداری هەڵمەتی زاگرۆسانەیان کرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەو چالاکییەدا بەشێک لە منداڵان و مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌ی “ته‌زكییه” بە هاوڕێیەتی چەن کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە داوێنی سروشتی مەریوان و لە تەنیشت ده‌ریاچه‌ی زرێبار بە ناشتنی دنکە بەڕوو بەشداری هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانەی ئەمساڵیان كرد.