بەپێی هەواڵی گەییشتوو، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەهۆی کارخانەی سیمان و پێترۆشیمی ئۆستانی ئیلام دووکەڵێکی ژهراوی و کوشندە بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەیە بڵاو دەبێتەوە و بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار، تەندرووستی خەڵک و ژینگەی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە.
هەر لەو پەیوەندیەدا هاووڵاتیانی ئۆستانی ئیلام چەندین جار لە ناڕەزایەتی بە پیسبوونی ژینگەی ئەو ناوچەیە و ئەگەری تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشیە کوشندەکانی وەک شێرپەنجە هۆشداریان بە بەرپرسانی ڕژیم داوە کەچی لەجیاتی چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە و لهبهرچاوگرتنی لایهنی تهندرووستی و ژینگهیی، ڕۆژی شهممه ٢ی مانگی ڕێبهندان بهرپرسانی ڕژیم ڕایانگهیاندووه کە سەنعەتی بوونی ئیلام باجی هەیە و چارهسهری ئهو بابهتهیان پێ ناكرێت. باجێک کە لە کۆتاییدا دەبێته هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیان و پیسبوونی ژینگەی ئەو ناوچەیە.