سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كه‌شاوه‌رزان و خه‌ڵكی ئیسفه‌هان بۆ جاری چه‌نده‌م به مه‌به‌ستی پێداگری له سه‌ر داخوازیه‌كانی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نه‌بوونی ئاو له‌و شاره‌دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به ته‌قاندنی گازی فرمێسك ڕێژ هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌یان داوه، وه‌ك له به‌شێك له گرته ویدیۆیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ئه‌منیه‌كاندا ڕوویداوه.