ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی زۆغاڵ سه‌نگی كرمان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانیان به پلانی خسووسی كردنی مه‌عده‌نه‌كان و پێدانی خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و مه‌عده‌نانه به شێركه‌تی داڵه‌هۆ و كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی كاری كرمان كۆبوونه‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه كه له مه‌عده‌نه خسووسیه‌كانی “پابدانای جنووبی”، ” چشمه پوونه”، “سه‌را په‌رده”” “باب شكوون”، “گه‌لله تووت” و “١٢-١٤” خه‌ریكی كارن، به‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌رهه‌مێنانی مه‌عده‌نه خسووسیه‌كان دوو هێنده‌ی مه‌عده‌نه ده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌ڵام حه‌قده‌ستی ئه‌وان له نیوه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی مه‌عده‌نه ده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌متره.