ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان ، سه‌ره‌ڕای ته‌قه كردنێكی زۆر له لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه بۆ جارێكی تر ژنانی ناڕازی ئه‌فغانستانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به تاڵیبان درووشمیان وته‌وه .
به‌پێی ئه‌و گرته فیلمانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ڵاو كراوه‌ته‌وه ، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی تاڵیبان به مه‌به‌ستی به‌ڵاوه پێكردنی خۆپیشانهكه به دار و شه‌لاق به‌ربوونه‌ته سه‌ر ژنانی ناڕازی و به‌و حاڵه‌شه‌وه ژنان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئازادی ئازادی ” و ” هیچ كابینه‌یه‌ك به بێ به‌شداری ژنان سه‌رناكه‌وێت ” له به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی تاڵیبان ئازایانه وه‌ستانه‌وه و درووشمه‌كانیان دووپات ده‌كرده‌وه .