ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “كوت عه‌بدۆڵڵا” بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونێكی زۆر و به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینا ده‌وڵه‌تییه‌كاندا هێشتا چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواكه‌وتووی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه پێیان نه‌دراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و كرێكارانه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه هپچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتوووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانی ساڵی پاریش هه‌تا ئێستا پێیان نه‌دراوه.