کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی له‌ لۆبنان

از سرگیری اعتراضات در لبنان 2

هاوكات له‌گه‌ڵ قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی له‌ لۆبنان به‌ دوای ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ی “سه‌عد حه‌رێری”، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ر له‌ نوێ ده‌ستی پێكرده‌وه‌.

“سه‌عد حه‌ریری” ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌ دوای ٩ مانگ هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێ،هه‌واڵی ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ناتوانێت له‌گه‌ڵ “میشل عه‌ون”، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و  وڵاته‌ بگاته‌ ڕێكه‌وتن. به‌ شوێن ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لۆبنان، ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌ و هه‌ینی له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی به‌یرووت، ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو و خۆپێشانده‌ران شه‌قامه‌كانیان داخست. به‌ پێی ڕاپۆرتی خاچی سووری لۆبنان، له‌ ناڕه‌ه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ شاری “ترابلۆس” لانیكه‌م ١٩ كه‌س بریندار بوون.