ناڕه‌زایه‌تی ژنانی ئه‌فغانستانی به سه‌ركوت و پێشه‌لكردنی مافه‌كانیان له دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی تاڵیبان درێژه‌ی هه‌یه و هێندێك له ژنان به‌هۆی ترس له په‌ڵاماری چه‌كدارانی تاڵیبان و گرتن و بریندار كردنیان، له ماڵه‌كانیاندا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له كاتی هاتنه سه‌ر كاری چه‌كدارانی تاڵیبان له كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا، كچانی سه‌ره‌وه‌ی ١٢ ساڵ له‌و وڵاته له مافی خوێندن بێبه‌ش كراون و تاڵیبان به زۆره‌ملی حیجابی به‌سه‌ر ژنانی ئه‌و وڵاته‌ی سه‌پاندووه و بوه‌ته هۆكاری بێكار بوونی ژنانی ئه‌فغانی كه پێشتر له دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كاندا خه‌ریكی كار بوون. شایانی باسه له مانگه‌كانی ڕابردوو به‌شێكی زۆر له ژنانی ئه‌و وڵاته به‌نیسبه‌ت بێده‌نگی ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی تاڵیبان ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنگه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.