مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك كه له ڕۆژی ٤ی به‌فرانباره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌ره‌نج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ده‌ڵێن، ماوه‌ی دوو مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و سه‌هامداری ئه‌م كارخانه‌یه‌ش هه‌تا ئێستا بارودۆخی یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كارخانه‌ی هێپكۆ له بواری به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی قورس له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چالاكی ده‌كات و كرێكاره‌كانی ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه، به‌دوای سپاردنی ئه‌م كارخانه‌یه به كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.