كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ بۆ ٥٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان له شه‌قامه‌كانی شاری شووش ده‌ستیان كرد به ڕێپێوان.
له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێپێوانه كه ژماره‌یه‌كێ زۆر له بنه‌ماڵی كرێكارانیش به‌شداریان كردبوو، ناڕازییان بۆ جارێكی دیكه به وتنه‌وه‌ی درووشم ڕایانگه‌یاند كه تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.