مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی فه‌رانسه كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو.
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كۆنفدراسییونی گشتی كار له فه‌رانسه له دژی گوڕینی یاسای خانه‌نشینی له له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته و ڕاگرتنی به‌رهه‌م هێنان له پاڵاوگه‌ی “لاورا” له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌رانسه، ئه‌م ئیتحادییه‌یه له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “توتاڵ” داوای كردبوو كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار تا ڕۆژی شه‌ممه ده‌ست بدنه مانگرتن. ئه‌ندامانی ئه‌م ئیتحادییه هه‌روه‌ها له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه له ڕێكه‌وتی ١٢ و ١٤ به‌فرانبار سه‌ر له نوێ مان بگرن.