شه‌وی پێنج شه‌ممه ٣٠ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له په‌نابه‌ران و په‌ناخوازانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و دانیشتووی باشووری كوردستان له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری كۆمیساریای په‌نابه‌ران له هه‌ولێر ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م مانگرتنه به دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ناخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌مان ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌شداربووان به هه‌ڵدانی خێوه له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری كۆمیساریای په‌نابه‌ران له هه‌ولێر، ڕایانگه‌یاند كه تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتنه‌كه‌یان تا سه‌ره‌نجی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده بۆ داخوازییه‌كانیان ڕاده‌كێشن. شایانی باسه كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه به دوای ئاگربه‌ردانی په‌ناخوازێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی بێهزاد له جه‌سته‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری كۆمیساریای په‌نابه‌ران له شاری هه‌وڵێر و به به‌رچاو كامێراوان و هه‌واڵنێره‌كانی هه‌رێمی كۆردستان، ده‌ستیپێكرد.