كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری مه‌عده‌ن مسی سونگوون، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانیان له شه‌وی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناوه‌ندی ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ٥٠٠ كه‌س له كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری “ئاجین”، “ندا”، “مۆبین”، “نه‌وئاوه‌ران” و “زۆحه‌ل” كه لانیكه‌م ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ له‌و شێركه‌تانه كار ده‌كه‌ن له ناوه‌ندی ئه‌و شێركه‌ته به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی مانگرتووی ئه‌و شێركه‌تانه به نیسبه‌ت كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست و دۆخی ناله‌باری كار و ژیان، ناڕازین و خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.