كرێكارانی شیركه‌تی “مارون سه‌نعه‌ت”ی شاری تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، خاوه‌نكارانی ئه‌و شێركه‌ته كه له شاره‌كی سه‌نعه‌تی “ئۆشتۆرجان”ی ئیسفه‌هان نیشته‌جێن، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان له وڵامدانه‌وه و پێدانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواكه‌وتووی ئه‌و كرێكارانه ده‌شارنه‌وه، شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه و درووشم دان خوازیاری جێبه‌جێ بوونی ته‌واوی خواسته‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا گه‌ییشتن به ته‌واوی ماف و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان .