كرێكارانی به‌نداوی شه‌فاڕوودی ڕزوانشه‌هر به‌هۆی دواكه‌وتنی به‌رده‌وامی حه‌قده‌سته‌كانیان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، بۆ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندوو زیاتر له ٧ مانگه حقووقه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و ماوه‌ی چوار مانگیشه حه‌قی بیمه‌كانیان نه‌خراوه‌ته سه‌ر حسابی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی. به‌نداوی شه‌فاڕوود له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه كاره‌كه‌ی ڕاوه‌ستاوه و لانیكه‌م ٨٠٠ كرێكاری ئه‌و به‌نداوه به‌و بۆنه‌وه بێكار بوونه. شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له به‌ڕێوه بردنی ناڕه‌زایه‌تی و چالاكی مانگرتن.