ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به داواكارییه‌كانیان له حه‌وشه و به‌رانبه‌ر ژووری كار كردنی به‌رپرسی ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری وه‌رگرتنی ته‌واوی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووكانیان و دیاری كردنی چاره‌نووسی خێرای به‌رپرسی ئه‌و شێركه‌ته، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو كرێكارانی ده‌ركراو، تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاری، نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كارخانه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی ئه‌و شێركه‌ته بوون. جێگای ئاماژه‌یه كرێكرانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.