كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی گیلان له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌مشاره له‌ئاست دانه‌مه‌زراندنیان له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م په‌ره‌ستارانه له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه نه‌خۆشیی كۆرۆناوه له‌سه‌ر داوای زانكۆی علووم پزیشكی وه‌ك په‌ره‌ستاری شیركه‌تی ده‌ستیان به‌كار كردووه، به‌ڵام له ئێستادا، له‌گه‌ڵیان قه‌راردادی ٨٩ ڕۆژه‌یان به‌ستووه. سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌ستارانی زانكۆی علووم پزیشكی گیلان له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه: وه‌زاره‌تی بێهداشت ساڵی ڕابردوو بانگهێشتێكی بۆ “شیركه‌تی بوونی” په‌ره‌ستارانی گیلانی له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ، هه‌م واده و به‌ڵێنیه‌كانی به‌جێ نه‌هێنا‌وه و هه‌م به‌نیازه قه‌راردادی ٨٩ ڕۆژه‌ش به په‌ره‌ستاران واژۆ بكات.