ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی سه‌رانسه‌ری ئێران، به كۆبوونه‌وه له شاری تاران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دڕێژه‌یان به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی ناڕازی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی خوازیاری دابین كردنی به‌رابه‌ری بۆ دامه‌زراندنیانن. به وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازی له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وله‌تی ته‌نیا به‌ڵێنیان پێداون و تا ئێستا هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كردووه.