كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، به له‌ده‌ست گرتنی تابووتی نه‌مادینی شیركه‌تی هپێكۆ له ناوه‌ندی شاری ئه‌راك و نزیكی سازمانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كرێكارانی نارازی به وتنه‌وه‌ی درووشمی ” هیچ یه‌ك له به‌ڵینه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه”، به‌رێوبه‌رانی ده‌وڵه‌تی به هۆكاری چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌كانی قه‌رز و له ره‌ونه‌ق كه‌وتنی به‌رهه‌مهێنان ده‌زانن و ده‌ڵێن: وتوووێژی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ڕۆشتنیان بۆ تاران و چه‌نده‌ها جار كۆبوونه‌وه و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین، نه‌بووه‌ته هۆكارێك بۆ پێراگه‌یشتن و سه‌ره‌نج دانی به‌رێوبه‌ران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان.