رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پرۆژه‌ی شیركه‌تی پێترۆشیمی ئیلام، له ناره‌زایه‌تی به شێوه‌ی دامه‌زراندنیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ڵێن: به پێی شێوه نامه‌ی نوێی دامه‌زراندن، ته‌نیا ئه‌و كرێكارانه داده‌مه‌زرێن كه له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٩٩وه، لانیكه‌م ١ مانگ پێشینه‌ی په‌رداختی بیمه‌یان هه‌بێ، ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه كاره‌كه به شێوه‌ی پرۆرژه‌یی به‌رێوه ده‌چێت و زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه له كاتی خۆیدا له شیركه‌ت نه‌بوونه و شیركه‌تیش ئه‌مه‌ی كردۆته بیانووێك كه جێگه‌یان به هاورده كردنی كرێكار له ئۆستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر پربكاته‌وه.