ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی شۆرای هاوئاهه‌نگی رێكراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێران به به‌شداری به‌شێكی به‌رچاو له مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران، له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان بۆ جارێكی دیكه له به‌شێك له شاره‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد. شایانی باسه مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان، له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی وه‌رگرتنی حقووق، به ڕێژه‌ی ٨٠ له سه‌د بۆ مۆعه‌لیمانی له سه‌ر كار، هاوسانكردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان و خوێندنی به‌خۆڕایی له مه‌دره‌سه‌كان درووشمیان وته‌وه.