به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندان و كرێكارانی شیركه‌تی گه‌شتیاری “ئه‌شكه‌وتی عه‌لی سه‌در”ی هه‌مه‌دان ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان و هه‌روه‌ها پێ نه‌دانی بیمه‌ی بێكاری پێیان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و ته‌عتیل بوونی ئه‌م شوێنه گه‌شتیارییه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: ئێستا زیاتر له ٣ مانگ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تێپه‌ڕده‌بێ و هه‌روا له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه. ده‌شڵێن: بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له بارودۆخێكی دژوار دان و خوازیاری دیاری كرانی بارودۆخی كاریان، په‌رداختی حقووقی پێوه‌ندیدار به ڕۆژانی ته‌عتیل بوونی ئه‌م شیركه‌ته به‌هۆی كۆرۆنا و پشتیوانی ده‌وڵه‌تن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه ڕۆژی هه‌ینیش ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو.