كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی قه‌زوێن ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كارفه‌رما به‌دوای ته‌عتیلاتی جێژنی نه‌ورۆز و به‌بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ئه‌م شیركه‌ته‌ی داخستووه و ١٢٤ كرێكاری به بیمه‌ی بێكاری ناساندووه. ناڕازییان وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ ته‌عتیل كرانی شیركه‌ت ڕه‌زامه‌ند نین و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له ساڵی ٩٥وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌م حاڵه‌وه تا كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه به‌رده‌وام بوون له كاره‌كه‌یان، ده‌ڵێن: زیاتر له ٢٠ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.