ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌تی “سه‌به‌لان پارچه‌ی” ئه‌رده‌بێڵ” له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته ئه‌نجام دراوه كه به‌هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو. شایانی باسه خولی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌و شێركه‌ته‌دا له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مرۆ سێهه‌م ڕۆژی خۆی تێپه‌رده‌كات، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ١٨٠ كرێكاری ئه‌و شێركه‌ته له كاره‌كانیان ده‌ركراون.