ڕۆژی سێ شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان ، كرێكارانی شاره‌داری ئۆمیدییه بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام، له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری شاری ئۆمیدییه به ناڕه‌زایه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م كرێكارانه سه‌ره‌ڕای وه‌رنه‌گرتنی حقووقی چوار مانگ ، به‌هۆی دوو مانگ دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی “شاره‌دار” له لایه‌ن شۆرای شاره‌وه ، له دۆخێكی ناڵه‌باری كاری به‌سه‌ر ده‌به‌ن . به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی مانگرتوو : كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له حاڵێكدا به‌رده‌وامه كه له ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان ، زیاتر له ٣٠ كرێكاری به‌شی ژینگه و پاركه‌كان به‌هۆی دواكه‌وتنی حقووقه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد ، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كانیان به بێ هێچ ئاكامێكی ئه‌رێنی و وڵامێك له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه كۆتایی پێهات .