ڕۆژی شه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی و په‌یمانی نه‌وتی عه‌سه‌لوویه، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییان، به‌رده‌وام بوون له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حقووق و مه‌زایاكانیانن و ده‌ڵێن یاسای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حهقدهستهكانی ساڵی ١٤٠٠ ئه‌بی به ته‌واوی جێیهجی ب كرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی په‌یمانی نه‌وتی عه‌سه‌لوویه خوازیاری به‌ڕێوه‌چوون گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووق، گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی و له‌به‌ر چاو گرتنی مه‌زایاكانیان بوون.