كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٢٦ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، هێشتا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه كه پێشینه‌ی كار‌یان زیاتر له ١٥ ساڵه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به بارودۆخی كاریانن. ده‌شڵێن: حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێوه‌ندی به شه‌ش مانگی دووهه‌می ساڵی ٩٥وه‌یه. جێژنانه و پاداشی كۆتایی كار، چوار مانگی ساڵی ٩٦، شه‌ش مانگی ساڵی ٩٧ و ٨ مانگی ئه‌مساڵ نه‌دراوه و ته‌نیا ٧٠ له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر وێڕای حه‌قی بیمه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت كراوه.