ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كۆنتۆر سازی قه‌زوێن جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره، له رێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و به وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ساڵی ٨٧ كه ئه‌م شیركه‌ته سپێرداروه به كه‌رتی تایبه‌ت، كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش ده‌ستی پێكردووه. ده‌شڵێن: له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا، ١٨٠ كه‌س له كرێكاران به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكار كه له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیی ماونه‌ته‌وه له ساڵی ٩٥وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.