كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لمانی كارنامه سه‌وز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان بۆ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران درێژه‌یان دا به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، ناڕازییان خوازیاری دامه‌زراندن له ئامووزش و په‌روه‌رش و جێبه‌جێ بوونی خواسته‌كانی دیكه‌یان بوون. جێی ئاماژه‌یه كارنامه سه‌وزه‌كان له هه‌ڵبژێردراوانی یه‌كه‌م هه‌تا سێهه‌می ئازموونی دامه‌زراندنی مادده‌ی ٢٨ی ئه‌مساڵن كه به‌وته‌ی ئه‌و مۆعه‌لیمانه وه‌زاه‌رتی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی مۆعه‌لیم و پێویستیه‌كی زۆر به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌وان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.