ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كارنامه سه‌وزه‌كان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم به‌رانبه‌ر به داواكارییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران كۆبوونه‌وه .
به پێی ڕاپۆرته‌كان نوێنه‌ری ناڕازیان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بۆ ماوه‌ی ٩ ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه و پاشان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان دراوه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئه‌وان له درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كه پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه ، به‌ڵام له دوای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ به سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه. جێی ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی كارمه‌ند و مۆعه‌لیم له وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ت خانه‌یه هه‌وڵی دامه‌زراندنی كارنامه سه‌وزه‌كان نادرێت .