سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی جیهان بۆ دابین كردنی ئاگه‌ربه‌ست له غه‌زه و هه‌روه‌ها هۆشداری ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له باره‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیانی ئه‌م شه‌ڕه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گوڵان پێكدادانه‌كان له لایه‌ن هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌وه به‌رده‌وامه.
وێڕای گوشاره جیهانیه‌كان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ به‌ڵام مووشه‌ك بارانی حه‌ماس و بومبارانهكانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل به‌رده‌وامی هه‌یه. به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه غه‌زه‌ی به چڕی بوردوومان كرد و حه‌ماسیش له وڵامدا هێرشه مووشه‌كییه‌كانی بو سه‌ر شاره‌كانی ئیسرائیل دڕێژه پێدا. به پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی فه‌له‌ستین تا ئێستا لانیكه‌م ٢١٩ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه ٦٣ منداڵ له غه‌زه به هۆی بوردوومانهكانی ئیسرائیل گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌روه‌ها له ئیسرائیلیش لانیكه‌م ١٢ كه‌س له‌وانه دوو منداڵ بوونه‌ته قۆربانی. وته‌بێژی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند: به هۆی په‌لاماره‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه ٥٨ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره بوون و ئه‌رته‌شی ئیسرائیل به به‌ستنی ڕێگه‌ی “شالووم” ڕێگری ده‌كات له گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆڤییه‌كانی جیهانی بۆ خه‌ڵكی غه‌زه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی قه‌یرانێكی مرۆڤی له‌م ناوچه‌یه هه‌یه.