کاژێر دووی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “فەریاد خەتیب” خەڵکی پیرانشار و “عەلی عومەر-پوور” خەڵکی گوندی «چیانە» و ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، کاژێر ٩ی سەر لە بەیانی ههمان ڕۆژ “موراد مامەڕەش” دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە کراون.
ههتا کاتی بهڵاوبوونهوهی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم کەسانە لەبەردەستدا نییە. جێگای ئاماژهیه، ڕۆژی ڕابردووش دوو ژینگەپارێزی خەڵکی ههمان شار بە ناوەکانی” ئەیووب حەدیسی” و “ڕەحمان خدمەتگوزار” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.