یه‌ك حه‌وته به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو چالاكی به‌ناوبانگی كرێكاری “مه‌حمووی ساڵحی” و “عۆسمان ئیسماعیلی”، په‌روه‌نده‌كانیان نێردراوه بۆ دادگای ڕژیم له شاری سه‌قز و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی كردنی ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێری ١٠ی پێش نیوه‌ڕو به‌ڕێوه‌بچێت.
دڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه له كاتێكدایه كه باروودووخی سه‌لامه‌تی هه‌ردووكیان ناجێگیره و به‌م شێوه ڕژیم ژیانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. “عۆسمانی ئیسماعیلی” هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كانی “ئاسم”، سییه‌كان، دڵ و گورچیله و “مه‌حمووی ساڵحی” نه‌خۆشیه‌كانی پێشكهوتۆی دڵ و گورچیله‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام له ژێر چاودێری پزیشكیدایه، شایانی باسه، ناوبراو ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی گۆرچیلهكانی له‌ده‌ست داوه و له حه‌فته‌دا ده‌بێ دووجار دیالیز بكرێت. به‌وته‌ی پزیشكان سه‌لامه‌تی و ژیانی ئه‌م دووچالاكه كرێكاریه له ئێستادا له مه‌ترسیدایه. له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه‌وه تا ئێستا كه‌مپه‌ینێكی به‌رفراوان بۆ ئازادی ئه‌وان له ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وهڕێكهوتووه كه سه‌دان كه‌س خوازیاری ئازادی ئه‌م هه‌ڵسوڕاوه كرێكاریانه بوون.