میدیاکانی تورکییه ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئهم وڵاته، ١٤٨ كۆچبەریان لە پارێزگای ئهدێرنه، کە لە هەوڵی ئەوەدابوون بەشێوەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن دەستگیر کردووە.
میدیاکانی تورکییه ڕایانگەیاندووە، ئەو کۆچبەرانە بەڕەچەڵەك، جەزائیری، عێراقى، ئێرانى، سورى، پاكستانى و مەغريبى بوون. ئاماژەیان بەوەشكردووە، لە ئەنجامى گەڕان لە شارۆچكەكانى “مەريچ، کەشان” و گوندەكانى سەر بە سنوری ئەو شارانە، کۆچبەرەکان دەستگیر کراون. ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە، میدیاکانی تورکییه دەستگیرکردنی ٣٠٥ کۆچبەریان لەمشاره ڕاگەیاند.