هێزەکانی لێوارئاوی توركییه، ٨٢ کۆچبەریان لە دەریای ئیجە كه هه‌وڵیان ده‌دا رووبکەنە دوورگەی میدللی یونان دەستگیرکرد.
سەرچاوە ئەمنییەکانی توركییه رایانگەیاند، هێزەکانی لێوارئاوی توركییه كۆمه‌ڵێك کۆچبەریان لەسەر بەلەمێکی لاستیکی لە قەزای ئایواجک له رۆژئاوای توركییه، بەدیکردووە و لە میانیدا، ٨٢ کۆچبەریان دەستگیرکردووە کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستانی بوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، بەرەبەیانى ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك لە دەریاچەى وان، حەوت کۆچبەر خنکاون و ٦٤ کۆچبەرى دیکەش رزگارکراون.