به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ لوبنان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ناڕازیی لوبنان، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی ئه‌م وڵاته‌، له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی لوبنان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆپیشانده‌ران له‌ شاره‌كانی به‌یرووت، بۆقاع، تڕابلۆس و سوور، به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی ئاگر، هه‌ندێ له‌ جاده‌ و گه‌وره‌ڕێ كانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ست. به‌وته‌ی كارناسان، قه‌یرانی ئابووری ئێستا له‌ لوبنان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ گه‌نده‌ڵی ماڵی و به‌ فیڕۆچوونی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گه‌ران بوونی نرخی مه‌وادی غه‌زایی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ لوبنان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *