کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراق

راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی شه‌قامی عێراق به‌ره‌وڕوو بۆه‌ته‌وه‌.

هاووڵاتییان لە شارە جیاجیاکان لە دژی ئەو بڕیارە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان کرد. خۆپێشاندران لە بەغدا رایانگەیاند، هاوکات لەگەڵ راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونە سەر چێشتخانەی تورکی لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا و هەوڵی دەرکردنی خۆپێشاندەرانیان لە بیناکە دا. هه‌روه‌ها، لە دژی بەربژێركردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەدان عێراقی لە شارەكانی بابل، نەجەف و دیوانیە دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و محەممەد تۆفیق عەللاویان رەتكردەوە، درووشمی “عەللاوی بەربژێری میلیشیا ئێرانییەكانە نەك خه‌ڵك”یان بەرزكردبووەوە و جەختیشیان لەوە كردەوە کە هەنگاوی تووندتر دەگرنەبەر.  شایانی باسه‌، هەر لەدژی بەربژێركردنی عەللاوی سەدان خوێندكاری خوێندنگە و زانكۆكان لە شاری دیوانیە هاتنە سەر شەقام و رێگەكانی نێوان كوفە و نەجەف، رێگەی فڕۆكەخانە و رێگەی نێوان نەجەف و كەربەلایان داخست.  جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، خۆپێشاندەران هه‌روه‌ها له‌ پاێزگای نەجەف ژمارەیەك ئیداره‌ی حكومی، شەقام و رێگە سەرەكییەكانی شارەكەیان داخست.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah

هاتنی لافاو له‌ شارستانی خۆی

komalah