کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ته‌قینه‌وه‌كان له‌ شاری به‌غداد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، دوو تەقینەوە دیكه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق ڕوویاندا و ئه‌مجاره‌یان بانکێکی ئەهلی و ژمارەیەک کۆگای “مه‌شرووباتی ئه‌لكولی” له‌و شاره‌دا كرانه‌ ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان تەقینەوەی یەکەم لەبەردەم بانکی جیهان لە گۆڕەپانی “ئەلوەق” ڕوویداوە و تەقینەوەی دووەمیش لەبەردەم کۆگاکانی “مه‌شرووباتی ئه‌لكولی” لە نزیک شوێنێك به‌ ناوی شانۆی نەتەوەیی ڕوویانداوە كه‌ له‌ ئاكامدا پاسەوانێکی بانکی جیهان برینداربووە و زیانی ماددیش بە بینای بانکەکە و کۆگاکانی خواردنەوە ئه‌لكولیه‌كان گەیشتووە. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ دیكه‌ له‌به‌رده‌م باڕه‌گا حیزبیه‌كان و هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و شاره‌دا ئه‌نجام دراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی سێ كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردووانی شاری سونقوڕ

komalah

نادیاری چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ “موزه‌فه‌ر ساڵحنیا”

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی برینداره‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی

komalah

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گیانه‌بختكردووانی ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری بۆ ١٨٢ كه‌س

komalah

خۆپێشاندانی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌وڵاتی شیلی

komalah