به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه كۆتایی مۆڵه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی و دانانی به‌ربه‌ست له بواری چاوه‌دێریی به‌رپرسانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی به پێی په‌سندكراوی مه‌جلیسی ڕژیم چه‌ند ڕۆژی زیاتر نه‌ماوه، شایه‌دی ئه‌وه‌ین كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاستی خێرایی گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنی به‌رجام چووه‌ته سه‌رێ و هه‌موو ئه‌كته‌رانی ئه‌م ڕێكه‌وتنه له جه‌ره‌یانی دیدار و ناردنی په‌یامی ئاشكرا و نهێنیدا، ده‌ستیان داوه‌ته ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێسته‌كانیان. پاش سه‌ركه‌وتنی بایدێن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌مریكا، ئاشكرا بوو كه واژۆكه‌رانی ڕێكه‌وتننامه‌ی به‌رجام و پتر له هه‌مووان ئه‌مریكا و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خۆیان بۆ كۆتایی كێشمهكێشهكانیان ئاماده ده‌كه‌ن. ئاماژه‌كانی بایدێن و ڕاوێژكارانی له‌لایه‌كه‌وه و سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له لایه‌كی دیكه‌وه، بێجگه‌له ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵگری په‌یامێكی دیكه نه‌بوو. ئاشكرابوو كه سه‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌كان تێپه‌ڕ بووه و هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن شه‌رت و مه‌رجی خۆیان بێننه گۆڕێ و بێگومان ئه‌و شه‌رت و مهجانهش له هه‌مان حاڵ‌دا وته‌ی نیهایی ئه‌م لایه‌نانه نه‌بوو. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یكه وته‌كانی كۆماری ئیسلامی مۆری كێشمه‌كێشی بانده‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و مۆری ته‌بلیغاتی سه‌رۆك كۆماریی داهاتووی كۆماری ئیسلامیی پێوه دیار بوو. ته‌نانه‌ت پهسندكراوهكهی مه‌جلیس ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی و دژایه‌تی و ئاشكرا و نهێنیی باندی ڕووحانی له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌سندكراوه، یه‌كێك له به‌رچاوترین نیشانه‌كانی ئه‌م كێشمه‌كێشه بوو. “حه‌داد عادڵ” سه‌رۆكی شۆرای هاوپه‌یمانیی هێزه‌كانی ئینقلابی ئیسلامی و یه‌كێك له ٩ كه‌سی نزیك به خامنه‌یی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكاوه ته‌حریم كراوه، وتی: “ده‌وڵه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا به شل و توند كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، به شوێن هاتنه سه‌ر كاری ڕه‌وتێكی تایبه‌تن“.
له ڕێكه‌وتنی ٢٧ی مانگی ڕێبه‌نداندا، نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له حزووری ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له وییه‌ن، نامه‌ی ڕاگرتنی به‌ڕێوه‌بردنی خۆبه‌خشانه‌ی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقیی ته‌حویلی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی دا. به پێی ئه‌م نامه‌یه كۆماری ئیسلامی له ٢٣ی مانگی فێوریه، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٥ی ڕه‌شه‌ممه، پێبه‌ند بوونی به ڕێكه‌وتنی به‌رجام ڕاده‌گرێت و به وته‌ی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه‌ش به مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ باروودۆخی به‌ر له ڕێكه‌وتنی به‌رجام. ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پاش ته‌حویل دانی ئه‌م نامه‌یه، ڕاگه‌یه‌ندرا كه سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌دا بۆ ئێران سه‌فه‌ر ده‌كات و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌ست ده‌كا به وتووێژ كردن. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وتووێژێكدا ڕایگه‌یاند كه “ته‌نیا وتووێژ ده‌رباره‌ی به‌رجام به‌س نییه و ئه‌گه‌ر ئێران بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌ڵێنییه‌كانی خۆی و ئێمه‌ش هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ین، پێویسته له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنێك كار بكه‌ین كه درێژماوه‌تر و به‌هێزتر له ڕێكه‌وتنی سه‌ره‌كی بێت، به‌ڵام یه‌كه‌مین هه‌نگاو پێبه‌ند بوونه‌وه‌ی ئێرانه به به‌ڵێنییه‌كانی“.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاش دانیشتنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، فه‌ڕانسه، ئینگلیس و ئاڵمان به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێكارێك بۆ دانشتنی ئه‌ندامانی به‌رجام، ڕایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، داوای نوێنه‌ری باڵای یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا بۆ به‌شداری كردن له دانیشتنی گرووپی ٥ كۆ ١ و ئێران بۆ وتووێژ ده‌رباره‌ی گه‌یشتن به ڕێگاچاره‌یه‌كی دیپلۆماتیك له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی ئێران، قه‌بووڵ ده‌كات. به‌شداربووانی ئه‌م دانیشتنه، سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی، هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی دا و ڕایانگه‌یاند كه ئێران “هه‌رگیز نابێ ده‌ستی به چه‌كی هه‌سته‌یی ڕابگات“. هاوكات ڕۆژی ١ی ڕه‌شه‌ممه، له جه‌ره‌یانی كۆنفڕانسی ئه‌منییه‌تیی موونیخدا، بایدێن بۆ جارێكی دیكه ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا پێویسته پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕێكه‌وتنی به‌رجام و یان هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رجام، ده‌ست بداته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان و پاشان ئێرانیش ده‌ست ده‌كا به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر به‌ڵێنییه به‌رجامییه‌كانی خۆی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، كاردانه‌وه‌ی ڕژیم سه‌باره‌ت به ئاڵووگۆڕه دیپلۆماتیكه‌كانی ئه‌م دوایانه، ناته‌با بووه. زه‌ریف، وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕژیم له وڵام به وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه “ده‌رگای دیپلۆماسی هه‌روا ئاواڵه‌یه” وتی: “له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی ده‌رگای دیپلۆماسیش ده‌به‌سترێ“. عێراقچی، جێگری سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم له به‌رنامه‌یه‌كی تێلێویزیۆنیدا له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌شه‌ممه سه‌باره‌ت به پێشنیاری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆرووپا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنێكی هاوبه‌ش له نێوان وڵاتانی ئۆرووپایی و ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر ته‌وه‌ری به‌رجام، ڕایگه‌یاند كه “خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پێشنیارهین و له‌گه‌ڵ باقیی دۆستان و شه‌ریكه‌كانمان له‌وانه چین و ڕووسیه، ڕاوێژ ده‌كه‌ین. به‌ڵام پێشمان وایه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ڕێكه‌وتنی به‌رجام و به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڵێنییه‌كانی خۆی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، پێویستی به وتووێژه”.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له ئێستاوه ئاشكرایه كه ڕژیم هیچ چاره‌یه‌كی بێجگه‌له ته‌سلیم بوونێكی سه‌رشۆڕانه نییه. ئه‌مجاره‌شیان ئه‌م ته‌سلیم بوونه هه‌روه‌ك ساڵی ٢٠١٦، كه ڕێكه‌وتنی به‌رجام واژۆ كرا، له لایه‌ن سه‌رانی ڕژیمه‌وه، به ده‌ستكه‌وتێكی گرینگی دیپلۆماسیی كۆماری ئیسلامی و موقاومه‌تی به‌ناو خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ته‌حریمدا، باسی لێده‌كرێ. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه ئه‌وكات ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به‌ڵێنی گه‌شه‌ی ئابووریی ٨ له‌سه‌دیی ده‌دا كه گۆیا به‌خاتری هاتنی سه‌رمایه ده‌ره‌كییه‌كان قه‌رار بوو ڕوو بدات. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می گه‌مارۆی جهنایهتكارانهی ئیمپریالیسمی ئه‌مریكادا، ئه‌وه كرێكاران و جه‌ماوه‌ری هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا بوون كه ده‌بوایه تاوانی تهوهرۆمی هئوسارپساو و هه‌ژاریی بێ‌سنووریان دابایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان به ڕێكه‌وتنی به‌رجام پێویسته خۆیان بۆ زۆرترین به‌هره‌كێشی ئاماده بكه‌ن. به‌ڵام بینیمان كه له جه‌رگه‌ی ڕه‌واندنی گهمارۆكاندا، ڕژیم هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی گه‌یانده ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا كه داهاته‌كه‌ی ده‌بووه ٥ ملیارد دۆلار و هه‌ڵبه‌ت بینیشمان كه به‌شێكی زۆری ئه‌م داهاته نه‌وتییانه یان كرانه هه‌زینه‌ی بوروكراسیی به‌رینی ڕژیم و دزی و گه‌نده‌ڵی و په‌ره‌پێدانی ناوه‌نده‌كانی ته‌بلیغی كۆنه‌په‌رستی و بیری پرتووكاو و یان كرانه هه‌زینه به‌رزه‌فڕییه‌كانی ڕژیم له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان. به‌ڵام له ئێستادا ڕژیم له چاو ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له باروودخێكی یه‌كجار ناله‌بارتر دایه. بێتوانیی و داماویی ڕژیم له كۆنتڕۆڵ كردنی كۆرۆنا، قوربانی كردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س، بێكار كردنی ملیۆنان كه‌س، داسه‌پاندنی حه‌قده‌ستی چه‌ند به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژاری، نه‌فره‌تی گشتیی ملیۆنان كه‌س له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی له‌م ڕژیمه زیاتر كردووه. هه‌روه‌ها، ڕژیم له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیش كه گۆیا ئه‌وپه‌ڕی دیفاعی ستراتێژیكی ڕژیم بوو، بردراوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. هه‌مووی ئه‌م فاكته‌رانه نیشانی ده‌ده‌ن كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌سلیم بوونی سه‌رشۆڕانه‌ی ڕژیم و ڕێكه‌وتنی نوێ، گه‌مارۆكان لابردرێن، دیسان ڕژیم ناتوانێ له پۆتانسیه‌لی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تیی گشتی له قۆناغی دوای كۆرۆنا، خۆی ده‌رباز كات. له‌م باروودۆخه‌دا گرینگ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك له ئاستێكی ملیۆنیدا ئاگادار بن كه كێشمه‌كێشه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر به‌رجام، نانێك ناخاته ناو سفره‌ی ئه‌وانه‌وه و هیچ له‌و حه‌قیقه‌ته كه‌م ناكاته‌وه كه كۆمه‌ڵگا پێویسته حیسابی خۆی له‌گه‌ڵ ڕژیم، له ڕێگه‌ی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌یه‌وه یه‌كلا بكاته‌وه.