دكتۆر “ئۆمید ڕه‌حمه‌تی” خه‌ڵكی شاری سه‌قز توانی بۆ جاری دوویه‌م له ڕێزبه‌ندی باشترین زاناكانی له سه‌دا دووی جیهان به‌ربژێر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ساڵانه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه بۆ دیاری كردنی باشترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆی ئه‌ستنفۆرد ئه‌نجام ئه‌درێت، كۆمه‌ڵێك زانا به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌شداری ئه‌و كێبڕكێیه ده‌كه‌ن كه ڵه كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆمه‌ڵێك زانا وه‌ك باشترین زانای بواری كشتووكاڵ له جیهاندا دیاری ده‌كرێت. ئه‌مساڵیش “ئۆمید ڕه‌حمه‌تی” بۆ جاری دووهه‌م له ڕێزبه‌ندی زاناكانی له‌سه‌دا دووی جیهان له ساڵی ٢٠٢١ی میلادی دیاری كرا. شایانی باسه ناوبراو ئۆستادی زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و په‌روه‌رده‌ی كه‌شاوه‌زی و سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئۆستانی سنه‌یه كه توانیویه‌تی له ساڵی ٢٠٢٠ی میلادیش له ڕیزبه‌ندی باشترین زاناكانی جیهان ناوی تۆمار بكات.