کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌ربه‌ریه‌تێك كه‌ به‌ هێرش بۆسه‌ر له‌هێستان، جیهانی گرته‌وه‌

57480711

57480711

٨٠ ساڵ لهمهوبهر لهئهوهڵی مانگی سێپتامبری ١٩٣٩ی زایینی، بهرابهر لهگهڵ ١٠ی مانگی خهرمانان، ئهرتهشی ئاڵمانی نازی هێرشی كردهسهر وڵاتی لههێستان. ئهم هێرشهزۆر زوو بوو به هۆی داگرسانی گهورهترین تێكههڵچوونی نیزامی لهمێژوودا. بهشێكی زۆر لهجیهان و زۆربهی دهوڵهتانی بههێزی سهدهی ڕابردوو بهشداری ئهم شهڕهدڕندانهیهبوون. قوربانیانی ئهم شهڕهلهنێوان ٦٠ تا ٨٠ ملیۆن كهس بهرئاورد كراون. لهڕۆژانی ٨ و ٩ی مانگی مهی ١٩٤٥، بهتهسلیم بوونی ئهرتهشی ئاڵمان شهڕ لهئۆرووپا و پاشان بهبۆردۆمانی هیرۆشیما و ناكازاكیی ژاپۆن بهبۆمبی ئهتۆمی لهلایهن ئهمریكاوه، شهڕ لهخۆڕههڵاتی دوور كۆتایی پێهات. ئهرتهشی ئاڵمان لهگهڵ ئهوهڵین هێرشی بۆسهر لههێستان ههر چهشنهموقاومهتێكی تێكشكاند و لهماوهیهكی كورتدا فرۆكهجهنگیهكانی ئاڵمان ههموو ناوهندهنیزامی و مهدهنیهكانیان لهوۆرشۆی پێتهخت و دهورووبهری لهناوبرد. دوای داگیر كردنی لههێستان، جووخهكانی مهرگ بۆ لهناوبردنی یههوودیهكان وهكار كهوتن.

ئهگهر لهساڵهكانی ١٩١٤دا ئیمپراتووری ئاڵمان بهبینانووی كوژرانی جێنشینی شای ئۆتریش، ئۆرووپای كرد بهمهیدانی شهڕێكی وهحشیانه، ئهمجارهیان تهنیا تهبلیغاتێكی هاندهر و درۆیین، لهلایهن دهوڵهتی فاشیستی ئاڵمانهوهدهبوو ڕێگاخۆشكهری هێرشهكهبووایه‌. ئهگهر لهساڵی ١٩١٤ خهلك تا ڕادهیهك بهرهوپێری شهڕ دهڕۆیشت، لهساڵی 193٩ و سهقامگیری تهواوی دهوڵهتی نازی، ئهم پێشوازیهنهدهبیندرا، ههربۆیهپێویست بوو پێشوازی لهشهڕ بهخێراییلهكۆمهڵگادا جێگیر كرابایه‌.

لهڕاستیدا، بهتهواوبوونی شهڕی یهكهمی جیهانی، خهونی ئیمپریالیستهكانی ئاڵمانیش بۆ دابهش كردنی جیهان و گهیشتن بههێژمۆنی شكستی هێنا. دهوڵهتانی سهركهوتوو لهشهڕی یهكهمدا، نهتهنیا بهربهستی زۆریان لهبووارهكانی سیاسی و ئابووری لهڕێكهوتننامهیوێرسایدا گونجاند بهڵكوو زۆرێك لهناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی شای ئاڵمانیان، لهدهستی هێنایهدهرێ. ههموو دهوڵهتانی دوای شهڕی ئاڵمان، ههوڵیان ئهوهبوو كهئاسهواری ئهم شكستهقهرهبوو كهنهوهو باروودۆخی پێش شهڕ لهئاڵمان ببووژێننهوه‌‌. بێرتۆڵت برێشت، هۆنهرمهند و كۆمۆنیستی وشیار، ههر ئهو كات تووسیی كه‌ :” ئهو سنوورانهی كهبهكالاكان ناگیرێنهوه، ئێستا بهتانگهكان دهكرێنهوه‌”.

سۆسیال دیمۆكراتهكانی ئاڵمان، ههر ئهو كهسانهی كهپشتیان لهههموو سۆننهتێكی شۆڕشگێڕانهی حیزبیماركس و ئێنگێڵیسو دواتربێبێل، لیبكنێشت و ڕۆزا لۆگزامبۆرگكرد و خهیانهتیان بهم ڕێبازهكردبوو، لهدهستپێكی شهڕدا دیفاعیان لهپاراستنی خاك و وهتهنی ئاڵمان كرد و دهنگیان بهبوودجهی جهنگی دا. وهزیری بهرپرسی ناوچهداگیركراوهكان و ئهندامی حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی ئاڵمان له٢٤ی ژۆئیهنی ١٩٣٠دا ڕایگهیاند كه‌ “ئامانجی وهزارهتی دهرهوهی ئاڵمان لهبووار نیزامی و ئابووری ئهوهیهكهوڵاتی ئاڵمان بگهڕێنێتهوهبۆ باروودۆخی ئاسایی و بیكاتهوهبهزلهێزێكی ئۆرووپایی“.  بهڕهسمیهت ناسینی كۆماری لههێستان كهلهساڵی ١٩١٨دا دامهزرابوو، یهكێك لهخاڵهكانی ڕێكهوتنیوێرسایبوو و بهم جۆرهنفووزی سیاسی و ئابووری ئاڵمان لهناوچهی ڕۆژههڵاتهوهسنووردار ببوو. لهڕێكهوتی ١٩ی سێپتامبری ١٩٢٢ فهرماندهی ئهرتهشی ئاڵمان لهنووسراوهیهكدا هۆشداری دا كه‌ “بوونی لههێستان ئیتر تهحهمۆل ناكرێت و لهگهڵ بارودۆخی ژیانی ئاڵمانیهكان بێگانهیه، پێویستهلهناو بچێت و لهناویش دهچێت“. بههاتنهسهركاری هیتلێر لهساڵی ١٩٣٣، ههموو ئهو گرووپانهی وا لهساڵهكانی ئهوهڵی دهیهی بیستهوهخوازیاری ههڵوهشاندنهوهزنجیرهكانی ڕێكهوتنیوێرسایبوون، بههێزتر لهجاران دهركهوتن. هێتلێر لهكتێبیخهباتی منكهلهساڵی ١٩٢٥ بڵاوكرایهوهباس لهچهندین ناوچهی نوێ دهكات كهبهشێكیان لهڕووسیهو بهشێكی دیكهشیان لهدهورووبهری وڵاتانیبالتیكن. هیتلێر ههر لهسهرهتای مانگهكانی گهیشتنی بهدهسهڵات، ههموو بهرنامهكانی خۆی بههاوئاههنگی تهواو لهگهڵ فهرماندهكانی ئهرتهشی ئاڵمان ئاشكرا كرد. لهم بهرنامهیهدا بههێزكردنی وڵاتی ئاڵمان لهبووار نیزامییهوهجێگهو پێگهیهكی تایبهتی ههبوو. بهباوهڕی هیتلێر پێویست بوو پرۆژهی بههێزكردنی نیزامی ههرچی زووتر جێبهجێ بكرێت و دهستبكات بهداگیركردنی وڵاتانی ڕۆژههڵات. ههر لهم ساڵهدابوو كهئاڵمان لهڕێكهوتنیكهم كردنهوهی چهك و چۆڵوكۆمهڵی نهتهوهییكهدواتر بوو به‌ “ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، هاتهدهرهوه‌. دهوڵهتی ئاڵمان بهدوای گهڵاڵهكردنی ڕێكهوتننامهیهك بوو تا بتووانێ لهم كهناڵهوهلایهنهیهكگرتووهكانی دژبهخۆی لێكبڵاوكات. بۆ نموونهواژۆ كردنی ڕێكهوتنی ئاشتی و دهستدرێژی نهكردن بۆ سهر لههێستان لهخزمهت ئامادهكردن و ساز كردنی لایهنێكی یهكگرتوو لهدژی یهكیهتیی سۆڤیهتدا بوو. دهوڵهتی لههێستان ئهم ڕێكهوتننامهیهی وهك جۆرێك لههاوسهنگی و ئهمنیهت بهئهژمار دێنا بهڵام بۆ ئاڵمان تهنیا مهسهلهی گرینگ، سازكردنی بهستێنێك بوو بۆ پێشێلكردنی ڕێكهوتنیوێرسای“. سهربازگیری و هێرش بۆسهر ناوچهمهدهنیهكانی نێوان ئاڵمان و فهڕانسهو دواتر پهیوهست بوونی ئۆتریش و ههروهها چالاكی هاوبهشی ئاڵمان و لههێستان بۆ داگیركردنی بهشێك لهچێك و سلاواكی، سیاسهتهكانی ئهو دهورهیهی هیتلێر بوون. بۆ ستراتێژیسیهنهكانی ماشێنی جهنگیی ئاڵمان، لههێستان وهك دهست نیشاندهی ئاڵمان، قوربانی بێ زمانی ئهم سیاسهتهداگیركارانهیهبوو. تهبلیغاتی دژهكۆمۆنیستی و دهربڕینی بێزاری لهیههوودیهكان وهك خۆراكی ئیدێئۆلۆژیكی ئهم دهست درێژیهبهكار هێندرا. “گورینگكهسایهتی دووههمی دهزگای ئیداریی نازییهكان لهئووتی ١٩٣٨ لهچاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ناردراوی لههێستان وتی : “دوای چارهسهری كێشهی چێك و سلاواكی، ئێستا كێشهی ڕووسیههاتووهتهئاراوه‌”. بهباوهڕی گورینگ ئاڵمان لهشهڕی هاوبهش لهدژی ڕووسیهدا،  كۆمۆنیستهكان نابوود دهكات و لههێستانیش دهتووانێ بهشێك لهڕووسیهلهوانهلهئۆكراین بهبهرژهوهندیی خۆی بگات. لهساڵی ١٩٣٨ دهوڵهتی ئاڵمان گهڵاڵهیهكی ٨ مادهیی دایهدهوڵهتی لههێستان و بهپێی ئهم گهڵاڵهیهشاریدانسیكدهدرایه‌‌ ئاڵمان و هێڵی ئاسنی سهراسهری لهسنووری ئاڵمانهوهبۆ سنووری ڕووسیهلێدهدرا. بهڕهد كردنهوهی ئهم گهڵاڵهیهلهلایهن لههێستانهوهكهشتێك نهبوو  جگهلهلهدهست چوونی سهربهخۆیی ئهم وڵاته، تهبلیغات لهدژی لههێستان دهستیپێكرد و بۆ هێرش كردن بۆ سهر ئهم وڵاتهزهمینهسازی كرا. بهپێی سیاسهتی دهوڵهتی ئاڵمان هێرشهكهدهبووایه‌ “بهخێرایی ڕووی دابایهو دهوڵهتی لههێستان لهساتهكانی دهستپێكی شهرهكهدا ڕووخابایهو وڵاتانی ئۆرووپایی دهرفهتی دیفاع و دژهكردهوهیان نهبووایه‌”. بهمجۆرهلهئهوهڵی سێپتامبری ١٩٣٩ شهیپووری وهحشیانهترین شهڕی جیهانی لێدرا  و ئاگری ئهم شهڕهزیاتر له٦٠ وڵاتی گرتهوه‌.

سهرههڵدانی فاشیزم و شهڕی دووههمی جیهانی بێ گومان ڕهشترین ساتهكانی مێژووی مرۆڤایهتییه‌‌. بهڵام تراژێدیی گهورهئهوهیهكه ئهمڕۆدوای تێپهڕبوونی ههشت دهیهلهم كارهساته، بۆ جارێكی دیكهئاڵای فاشیزم بهدهست چهند هێزێكی نوێوهدووبارهههڵكراوهتهوه‌. ئهم هێزانهكردهوهو ڕهوشتی نازیهكانیان چ قهبووڵ بێت یان نا، لهكردهوهدا جیاوازیهكی زۆریان لهگهڵ فاشیستهكان نییه‌. گرینگ نیهكهئهم ئاڵایهبهدهست كێ و لهكام شوێنی دونیا بهرز دهكرێتهوه‌. ترامپ لهئهمریكا بێت یان داعش لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، جووخهی مهرگی كۆماری ئیسلامی بێت یان سڕینهوهی قهومی لهتوركییهو فهلهستین، حیزبی ئاڵتێرناتیو لهئاڵمان و یان حیزبیجێیههی میللیلهفهڕانسه‌.  بێ گومان ههموویان لهخاڵێك دا هاوبهشن و ئهویش بهربهریهت و وهحشیگهریهكهكهلهدژی مرۆڤی پێشكهوتووی ئهمڕۆ بهكاری دههێنن.