گرووپێك له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و شۆڕشه‌ی له ئێران له ئارادایه، ته‌نیا دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نییه، به‌ڵكوو شۆڕشێكه دژبه هه‌موو توندووتیژییه‌كان له عێراق، سووریه و یه‌مه‌ن و گۆڕانكاری گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دوای خۆیدا دێنێت.