ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌چالاكانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و هه‌ڕه‌شه‌كانی سپای پاسداران بۆ هێرش كردنه سه‌ر مقەڕی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆ چه‌ندین كونسوولگه‌ری وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندی مافی مرۆڤ نێردراوه و تێیدا وێڕای ئیدانه‌كردنی كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” و خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه، هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به توندی مه‌حكووم كراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه كه خه‌ڵكی باشووری كوردستان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌موو گه‌لانی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوت، كوشتنی كۆڵبه‌ران و سووختبه‌ران، حیجابی زۆره‌ملێ، هه‌ژاری و بێكاری، تیرۆر و ئێعدام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری پشتیوانی ده‌كه‌ن.